95,000 دینار
80,000 دینار
تام :
کورتەیەک دەربارەی تەواوکارەکە
ئێستەتیک وەی پڕۆتین بەشێوەیەکی تایبەت بۆ ئەو وەرزشوانانە دیزاین کراوە کە دەیانەوێت جەستەیان پەیکەرسازی بکەن و ماسولکەیەکی جوانی گەورە دروسگ بکەن.
ناوەڕۆک
ئێستەتیک وەی بە شێوەیەکی تایبەت بۆ ئەو وەرزشوانانە دروست کراوە کە دەیانەوێت جەستەیان پەیکەرسازی بکەن و جەستەیەکی جوانکاری نایاب دروست بکەن. ئێستەتیک وەی دوو تەواوکەری گرنگ کە بریتین لە پرۆتینی وەی پڕۆتین و کریاتین تێکەڵ دەکات و لەگەڵ زینک تەواو دەبێت.
ئێستەتیک وەی بەشدارە لە گەشەی ماسولکەکان و گەشەکردنی بارستەی ماسولکەی بێ چەوری. کوالیتییەکی نایابی هەیە، تامێکی خۆشی هەیە و تێکەڵکردنی زۆر ئاسانە. خێرا لەلایەن لەشەوە هەڵدەمژرێت و بەو هۆیەوە زۆرترین کاریگەری دەبێت کاتێک بەیانیان دوای هەستان و ڕاستەوخۆ دوای ڕاهێنانەکانت بخورێت.
پێکهاتەکەی
وەی پڕۆتین کۆنسێنتریت (شیر)، کریاتین مۆنۆهایدرەیت، تامبەخش، مادەی ئەستوورکەر (زانتان گام)، زینک سیترات، شیرینکەرەوە (سوکرالۆز)، ئیمۆلیفایەر (سۆیا لێسیتین)
تەنها وەک تەواوکەری خۆراک بەکاری بهێنە! بۆ منداڵ و ئافرەتی دووگیان یان شیردەر ناگونجێت! لە دووری دەستی منداڵان بیهێڵەرەوە
شێوازی بەکارهێنانی
1 ژەم = 1 سکۆپ (30g) لەگەڵ 200ml ئاو تێکەڵ بکە. ڕۆژانە ٢ ژەم بخۆ، هەموو ڕۆژێکی هەفتە.
لە ڕۆژانی ڕاهێناندا : بەیانیان دوای لە خەو هەڵسان یەک ژەم و ڕاستەوخۆ دوای ڕاهێنانەکەت یەک ژەم وەربگرە.
لەو ڕۆژانەی ڕاهێنان ناکەیت : بەیانیان دوای لە خەو هەڵسان یەک ژەم و نیوەڕۆ لە نێوان ژەمەکاندا یەک ژەم وەربگرە.