95,000 دینار
80,000 دینار
تام :
کورتەیەک دەربارەی تەواوکارەکە
100% Whey بریتیە لە شەیکێکی پڕۆتین کە تەنها Whey Protein Concentrate ی تێدایە وەک سەرچاوەی پرۆتین
ناوەڕۆک
100% Whey بریتیە لە شەیکێکی پڕۆتین کە تەنها Whey Protein Concentrate ی تێدایە وەک سەرچاوەی پرۆتین. کوالیتییەکی نایابی هەیە و ئاسانە لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکرێت، ئەمەش لە ئەنجامدا شەیکێکی کرێماوی بە تام دروست دەبێت. وەی پڕۆتین کۆنسێنتریت بەشێکی پڕۆتینی خێرا هەڵدەمژرێت کە واتە بە خێرایی لەلایەن جەستەوە هەڵدەمژرێت.
ترشە ئەمینیەکانی ناو پرۆتین بنەمای بنیاتنانی ماسولکەکانن. ماسولکەکانمان لە کاتی ڕاهێنانی چڕدا زیانیان پێدەگات و ڕاستەوخۆ دوای ڕاهێنانێک، دەست دەکەن بە تێکچوون. بۆیە گرنگییەکی زۆری هەیە کە بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی پێچەوانە بکرێت: دروستکردنی پڕۆتینی ماسولکەیی (MPS). دروستکردنی پڕۆتینی ماسولکە ئەو پرۆسەیە سروشتییە کە تێیدا پرۆتین بەرهەم دەهێنرێت بۆ چاککردنەوەی تێکچوونی ماسولکەکان. بۆیە دوای ڕاهێنانەکانت پێویستت بە سەرچاوەیەکی پڕۆتینی خێرا هەڵمژە بۆ وەستاندنی پرۆسەی تێکچوون و چاککردنەوەی زیانەکان و دەستکردن بە دروستکردنی ماسولکە.
هەروەها تێکچوونی ماسولکەکان دەتوانێت لە شەودا ڕووبدات کاتێک دەخەویت. کۆگاکانی گلایکۆجین وزە دەگەیەننە جەستە و مێشکمان، بەڵام کۆگاکان بە شەوێک کەم دەبنەوە. جەستە دەگۆڕێت بۆ کۆگاکانی ترشە ئەمینیەکان بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەکانی گۆڕانکاری خۆراک و هەربۆیە ماسولکەکان دەگۆڕدرێن بۆ حاڵەتێکی کاتابۆلیک. بۆیە هەروەها دوای لە خەو هەڵسان، پێویستت بە سەرچاوەیەکی پڕۆتینی خێرا هەڵمژە بۆ وەستاندنی تێکچوونی ماسولکەکان.
100% وەی پڕۆتین ئەو بەشانەی پڕۆتینی خێرا لەخۆدەگرێت و هەربۆیە بەشدارە لە گەشەی ماسولکەکان و گەشەکردنی بارستەی ماسولکەی بێ چەوری
پێکهاتەکەی
وەی پڕۆتین کۆنسێنترەیت (شیر)، تامکەر، مادەی ئەستوورکەر (کوکی گوار، کۆکی زانتان، کۆکی سێلولۆز)، دیکسترۆز، کلۆریدی سۆدیۆم، شیرینکەرەوە (سوکرالۆز)، تامکەری سروشتی
تەنها وەک تەواوکەری خۆراک بەکاری بهێنە! بۆ منداڵ و ئافرەتی دووگیان یان شیردەر ناگونجێت! لە دووری دەستی منداڵان بیهێڵەرەوە
شێوازی بەکارهێنانی
1 ژەم = 1 سکۆپ (30g) لەگەڵ 200ml ئاو تێکەڵ بکە. ڕۆژانە ٢ ژەم بخۆ، هەموو ڕۆژێکی هەفتە.
لە ڕۆژانی ڕاهێناندا: بەیانیان دوای لە خەو هەڵسان یەک ژەم و ڕاستەوخۆ دوای ڕاهێنانەکەت یەک ژەم وەربگرە.
لەو ڕۆژانەی ڕاهێنان ناکەیت : بەیانیان دوای لە خەو هەڵسان یەک ژەم و نیوەڕۆ لە نێوان ژەمەکاندا یەک ژەم وەربگرە.