پاکێجی زیادکردنی کێش و خێرا چاکبوونەوەی ماسولکە
ئەم پاکێجە چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان زیاد بکەن بێ ئەوەی ماسولکەکانیان ڕووبەڕووی پوکانەوە یان ماندووبوونی زۆر ببنەوە:
گەینەر (Gainer): بۆ زیادکردنی کێش و قەبارەی ماسولکە بە خێرایی لە ڕێگەی دابینکردنی بڕی پێویست لە کالۆری و پڕۆتین.
ئی ئەی ئەی (EAA): ترشە ئەمینییە سەرەکییەکان بۆ ڕێگریکردن لە ڕووخانی ماسولکە (هدم العضلي) و هاندانی گەشەکردنیان لە کاتی ڕاهێناندا.
گلوتامین (Glutamine): بۆ خێرا چاکبوونەوەی ماسولکەکان (ڕیکەڤەری) دوای ڕاهێنان و کەمکردنەوەی ئازار و ماندوێتی.
ئامانجی سەرەکی پاکێجەکە: ئامانجی سەرەکی ئەم پاکێجە بریتییە لە بەرزکردنەوەی کێشی جەستە و قەبارەی ماسولکەکان، لە هەمان کاتدا پاراستنی ماسولکەکان لە لەدەستچوون و مسۆگەرکردنی خێراترین چاکبوونەوە دوای ڕاهێنانە قورسەکان.
⚠️ تێبینی گرنگ: بەکارهێنانی ئەم پاکێجە گونجاو نییە بۆ ئافرەتانی دووگیان و کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ.